٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون بڵاودەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون بڵاودەکرێتەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتی زانیاری لەسەر ھەبێت و ھەفتەی داھاتووش دەتواندرێت ئەو کەسانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە فۆرمەکە پڕبکەنەوە.

ھێمن ھەینی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ فۆرمێکی سەرەتایی بڵاودەکەینەوە کە کێ دەتوانێت فۆرم پڕبکاتەوە و مەرجەکان چین و کێ دەگرێتەوە، کە فۆرمێکی سەرەتایی دەبێت ئەوەی ئەمڕۆ، بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر ھەبێت و خۆی بۆ ئامادە بکات و بزانێت ئەو دەگرێتەوە بۆ ئەوەی فۆرم بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون پڕبکاتەوە".

گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ھەفتەی داھاتووش لە ڕێگەی ئەلیکترۆنی و بە ئۆنلاین ھاووڵاتی دەتوانێ فۆرمەکە پڕبکاتەوە بەپێی ھەندێک مەرج کە لە فۆرمەکە دیاریدەکرێت".

ھێمن ھەینی ڕوونیشیکردەوە: "لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەسەرپەرشتی دەستەی وەبەرھێنان فۆرم پڕدەکرێتەوە، ئەوکاتیش لینکێک دادەنرێت و لەو ڕێگەیەوە فۆرمەکە پڕدەکرێتەوە".

بەبڕیاری سەرۆکی حکو,مەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاردراوە لە ڕێگەی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەموو ھەرێمی کوردستان ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستبکرێت و بەسەر ھاووڵاتی ھەژار و کەمدەرامەت دابەش بکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار