٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاتژمێر 11 لایەنەکان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخارت کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لایەنە سیاسییەکان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێنین هێنس پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق چوار خاڵی پەیوەست بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 11 لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەگەڵ لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئەم چوار خاڵە لەخۆدەگرێت:

1- وادەی هەڵبژاردن

2- کاراکردنەوەی کۆمسیۆن

3- هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لەرووی یەک بازنەیی و فرە بازنەیی.

4- پاککردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران.

ئەم کۆبوونەوەیە درێژکراوەی کۆبوونەوەکەی 26ی مانگی رابردووە، کە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، لە نێوان پلاسخارت و حزبە کوردستانییەکان بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار