٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ یەکەم وەجبەی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەم وەجبەی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران کە بەرهەمی گەنمەکانیان رادەستی سایلۆ کردووە دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: " ئەمڕۆ یەکەم وەجبەی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش لە شاری سلێمانی بڕی دوو ملیار دینار وەک وەجبەی یەکەمی پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت."

ئاماژەی بەوەشدا، کۆی ئەو پارەیەی ئەمساڵ بۆ وەجبەی یەکەمی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت، بریتیە لە سێ ملیار دینار.

ناوبراوی گوتیشی: "هاوکات چەکی چوار ملیار دیناریش گەیشتووە کە دوای تەواوبوونی وەجبەی یەکەم دەستبە دابەشکردنی ئەکرێت.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 50 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار