مه‌سروور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مسته‌فا كازمییه‌وه پێگه‌یشت

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێگه‌یشت.
كاتژمێر (09:35)ی ئه‌مشه‌و په‌لامارێكی تیرۆریستیی به درۆنی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر پیرمام.
دوای ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌و په‌لاماره، ده‌رخه‌ری سووربوونی هه‌ندێكه له‌سه‌ر ره‌گداكوتانی لۆژیكی پشێوی و گورزوه‌شاندن له چه‌مكی ده‌وڵه‌ت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندووه، حكوومه‌تی عێراق هه‌موو جۆره تۆقاندنێكی هاووڵاتیان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر یاسا و ده‌وڵه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه و حكوومه‌تی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه بۆ راوه‌دوونانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری تێكبده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگی كاری هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدا له پێناو سه‌قامگیری و پته‌وتركردنی ئاسایش.
هه‌ردوولاش له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌و په‌لاماره‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئامانج لێی زیانگه‌یاندنه به‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و هه‌روه‌ها هه‌وڵدانه بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوی.




