٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو‌ ئه‌نجامدراوه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند:‌ کاتژمێر 9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی درۆنه‌كه‌دا سێ هاووڵاتی بە سووکی بریندار بوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زیانی ماددی بەر خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک گه‌یشتووه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار