٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسعوود نووری: شەش قوتابخانە لە گوێڕ دروست دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی گوێڕی سەر بە قەزای مەخموور کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەڕێوەبەری شارەدێی گوێڕیش دەڵێت، شەش قوتابخانە لە گوێڕ دروست دەکرێن.

مەسعوود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ، سێشەممە ٧/٦/٢٠٢٢، پارێزگاری نەینەوا بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی گوێڕ و بەڕێوەچوونی پڕۆژەی خزمەتگوزاری سەردانی شارەدێی گوێڕی کردووە و ژمارەیەک پڕۆژە بەسەر کراونەتەوە، کە ئێستا کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەتایبەتی ڕێگای جووتسایدی ھەولێر- گوێڕ و نۆژەنکردنەوەی پردی گوێڕ کە نزیکن لە تەواوبوون و دەکەونە خزمەت ھاووڵاتییانەوە.''

بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ دەشڵێت: "ژمارەیەک پڕۆژە لە ھەموو بوارەکاندا لەژێر جێبەجێکردندان، لەوانەش دروستکردنی شەش قوتابخانە کە دوو لەو قوتابخانانە لەسەر قەرزی وڵاتی چین جێبەجێ دەکرێن و دوو قوتابخانەی دیکەش لەلایەن کۆمپانیای کەرتی نەوت و غازەوە.''

مەسعوود نووری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''بڕیارە لە داھاتوودا ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و تەواوبوونی ئەو ھەموو پڕۆژەیە خزمەتێکی بەرچاوی دەبێت بۆ دانیشتووانی سنووری ناحیەی گوێڕ، بەتایبەتی لە سەردەمی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش، گوێڕ زیانی زۆری بەرکەوتووە.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار