٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجە: بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ دەکرێتەوە و 50 فەرمانبەر دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP.info- بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سەرپێخستنی بەڕێوەبەراتییە گشتییەکانی پارێزگای هەڵەبجە فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دادەمەزرێت. نوێترین دامەزراندن، ڕاگەیاندنی دامەزراندنی 50 فەرمانبەرە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ.

بێستون جەبار مەجید، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکەین کە فۆرمیان بۆ دامەزراندن پڕ کردووەتەوە کە 30 هەلی کاری دامەزراندنە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری شیاندنی خاوەنپێداویستیی تایبەت لە هەڵەبجە".

بێستون جەبار مەجید ئاماژەی بەوەش کرد: "سێ هەزار و 422 کەس لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە فۆرمیان پڕ کردووەتەوە، بەپێی ئەو پسپۆڕییانەی ئێمە داوامان کردبوو و  بەپێی ئەو خاڵبەندییانەی ئێمە دامانناوە، ئەمڕۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە مەرجەکانیان تێدایە".

بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت: "بە هەوڵی وەزیر و ڕەزامەندیی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دەکرێتەوە و ئەمڕۆ 20 هەلی کاری تر بۆ ئەو بەڕێوەبەراییەتییە تازەیە ڕادەگەیەنین و سێ کەسیان بە شێوازی هەمیشەیی و 17 کەسیشیان بە شێوازی گرێبەست ‌دادەمەزرێنین".

 

عەزیز ڕەسووڵ


 

هەواڵی پەیوەندیدار