٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان بۆ KDP: لە زووترین کاتدا میوانداری وەزیری سامانە سروشتیەکان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،  بەمەبەستی گفتووگۆکردن لەبارەی کۆمەڵێک کێشەی پەیوەست بە وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان، بڕیارە وەزیری سامانە سروشتیەکان کە لەھەمان کات وەزیری کارەباشە بێتە پەرلەمانی کوردستان و پێکەوە ھەوڵبدەین ئەو گرفتانەی ھەیە چارەسەری بکەین.

جیھاد حەسەن، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لەپەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە کە پەیوەندی بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، وەکو کارەبا و گرانبوونی نرخی بەنزین و خراپی کوالێتی بەنزین و چەند پرسێکی دیکە کە پەیوەندی بە ھەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکانەوە ھەیە، لە زووترین کاتدا میوانداری وەزیری سامانە سروشتیەکان کە وەزیری کارەباشە بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکەین".

جیھاد حەسەن گوتیشی: "دوو ھۆکارھەن بۆ گرانبوونی بەنزین، ئەوایش بەغدایە کە ئێستا بەنزین بۆ ھەرێم رەوانە ناکات و نرخی نەوتیش لە جیھان زۆر بەرزبووە، ئه‌وه‌ش وای کردووە کە نرخی بەنزین گرانبێت، بەڵام وەزیری سامانە سروشتیەکان میوان دەکەین و کار دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێگە چارەسەریەک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی بتواندرێت ھەم کێشەی بەنزین و ھەمیش کێشەی کارەبا چارەسەربکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار