محه‌مه‌د حاجی مەحموود: پێنج ساڵ پێش ئێستا ڕۆژێكی مێژوویی بوو بۆ گه‌لی كوردستان

هەولێر -KDP.info- كارزان سه‌باح هه‌ورامی، ڕۆژنامه‌نووس، دیدارێكی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم ئه‌نجام داوه و یاده‌وه‌ریی 5 ساڵ پێش ئێستا ده‌گێڕێته‌وه له‌و ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بوو كه سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرد، ته‌واوی سه‌رۆكی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به جلی كوردی و جلی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی كوردستانەوە به‌شدارییان كرد و ئه‌و ڕۆژه دڵخۆشییه‌كی زۆر هه‌بووه و جه‌ماوه‌ر خرۆشابوو، حزبه سیاسییه‌كان له دوای چه‌ند كاتژمێر له كۆبوونه‌وه كه هاتنه ده‌ره‌وه بڕیاریان دا كه 25ی 9ی 2017 ڕۆژی گشت‌پرسیی كوردستان بێت، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه به چه‌پڵه و دڵخۆشییه‌وه حزبه‌كان داوایان له سه‌رۆك بارزانی كرد سه‌رمه‌شقی پڕۆسەكه بێت و سه‌ردانی كه‌ركووكیش بكات.
ڕۆژی 7ی 6ی 2017 سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ل هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆ بوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه 25ی 9ی 2017 ڕیفراندۆم له كوردستان بەڕێوە بچێت، مه‌شهدی پێش كۆبوونه‌وه‌كه زۆر مێژوویی بوو، پێكهاته‌كان به جلی خۆیانه‌وه و سه‌رۆك حزبه‌كانیش به جلی كوردی و به دڵخۆشی و حه‌ماسه‌وه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد. له‌و ڕۆژه‌دا ته‌واوی میدیای جیهان و كوردستان و عێراق خه‌ریكی ڕووماڵی ئه‌و بڕیاره بوون، ورده‌كاریی ئه‌م پرسه له بەڕێز محه‌مه‌دی حاجی مەحموود ده‌پرسم، كه خۆی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم بوو و داكۆكیكارێكی سه‌رسەختی ئه‌و پڕۆسەیە بوو.
KDP.info: بەڕێز كاكه حه‌مه، 5 ساڵ پێش ئێستا ئێوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆك بارزانیدا بڕیارتان دا كه 25ی 9ی 2017 بكرێته ڕۆژی ڕیفراندۆم، ئه‌و بڕیاره چۆن درا و كۆبوونه‌وه‌كه چۆن بوو؟
محه‌مه‌د حاجی مەحموود: 5 ساڵ پێش ئێستا ڕۆژێكی مێژوویی بوو بۆ گه‌لی كوردستان، له‌و ڕۆژه‌دا بڕیاری گرنگ و چاره‌نووسساز درا، ئێمه پێشوه‌خته ئاگادار كرابووینه‌وه له‌وه‌ی ڕۆژی 7ی 6ی 2017 كۆبوونه‌وه ده‌كرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و له‌وێ لێژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم هه‌بوو، دروست كرابوو، سه‌ركرده باڵاكان هه‌موویان له‌و ڕۆژه‌دا به‌شدار بوون و سه‌رۆك بارزانی له‌وێ بوو، قسه‌ی زۆر كرا و پێشنیاری زۆر خرانه ڕوو.
KDP.info: چه‌ند حزب به‌شدار بوون له كۆوبونه‌وه‌كه و بڕیاری چی درا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا؟
محه‌مه‌د حاجی مەحموود: هه‌موو حزبه‌كانی کوردستان به‌شدار بوون و بڕیاری ئه‌وه درا ڕۆژه‌كه دیاری بكرێت، دواتر كه‌وتنه سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی چ ڕۆژێك باش بێت بۆ ڕیفراندۆم، كاك مه‌سعود بارزانی ڕووی كرده حزبه‌كان و لێی پرسین چ ڕۆژێك باشه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژەدا ڕیفراندۆم بكرێت، هه‌ندێك له براده‌رانی پارتی 11ی ئه‌یلوولیان پێ باش بوو، من پێشنیارم كرد كه 1ی ئه‌یلوول بۆ ئه‌و ڕۆژه دیاری بكرێت، مامۆستا خه‌لیل ئیبراهیم، نوێنه‌ری یه‌كگرتوو 15ی مانگی پێشنیار كرد، دواجار كاك سه‌عدی پیره وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتی 25ی مانگی دیاری كرد، ئیتر كاك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ كاك كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی قسه‌ی كرد و هه‌ردووكیان پێیان باش بوو، ئه‌و كاته كاك كۆسره‌ت، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، كاك مه‌سعود بارزانییش گوتی، منیش پێم باشه له‌و ڕۆژه‌دا بڕیاری ڕیفراندۆم بده‌ین و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه سه‌رۆك بارزانی ڕاسپارده‌ی دەر‌كرد كه ئاماده‌كاری بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسەكه.
KDP.info: كاك محه‌مه‌د حاجی مەحموود، بابه‌تی ئه‌و نامەیە چی بوو كه باس ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه هێنرابوو بۆ لێژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم كه پڕۆسەكه دوا بخرێت؟
محه‌مه‌د حاجی مەحموود: نامه‌یه‌ك بوو هێنرابوو كه كاتی خۆی به درێژی باسم كردووه، ئه‌و نامه‌یه گه‌ره‌نتیی تێدا نه‌بوو و مسوه‌ده‌ش بوو، له‌وێ خرایه ڕوو و موناقەشە‌ی لەسەر كرا، به‌پێی مسوه‌ده‌كه شتێك نه‌بوو مه‌رجی تێدا بێت، هیچی تێدا نه‌بوو كه چی ده‌كرێت بۆ كورد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان دوا بخستایه و 3 ڕۆژیشی مابوو بۆ پرسه‌كه، سه‌رۆك بارزانی سوور بوو له‌سه‌ر پرسه‌كه و پاشگه‌ز نه‌بووه‌وه له‌وه‌ی بڕیاری خه‌ڵك هه‌ڵبژێرێت و توانیی دواجار ئه‌و ده‌ستكه‌وته گه‌وره نه‌ته‌وه‌ییه نیشتمانییه به‌ده‌ست بهێنێت، دواتر بڕیاری خۆمان دا كه ڕیفراندۆم بكرێت و موناقه‌شه هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان ڕیفراندۆم بكرێت، یان نه‌كرێت، پێشنیاری به‌هێز ئه‌وه بوو كه ناوچه‌كه كوردستانییه‌كانیش جیا نه‌كرێته‌وه له كوردستان و له‌وێش ڕیفراندۆم بكرێت، دواجار ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌وه بوو كه ڕیفراندۆم له سه‌رتاسه‌ری كوردستان بكرێت، هه‌موو ناوچه‌كان بگرێته‌وه و دواتر چه‌ند لێژنه‌یه‌ك دروست كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێژنانە سه‌ردانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان بكه‌ن و سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵمه‌ته‌كه بكه‌ن.
KDP.info: ڕۆڵه‌كان چۆن دابه‌ش كران، میحوه‌ره‌كان درانه كێ؟
محه‌مه‌د حاجی مەحموود: سه‌رۆك بارزانی خۆی دیاری كرا كه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و خه‌ڵكی كه‌ركووك و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی كه‌ركووك قسه بكات، من و كاك هۆشیار زێباری چووینه ئامێدی بۆ ئه‌و پرسه و به‌شێكیان چوونه سلێمانی و سه‌رۆك بارزانی خۆی سه‌ردانی سلێمانیی كرد و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان گه‌ڕاین بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم، من بۆ خۆم ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژێكی گه‌وره دەزانم و جورئه‌ته‌وه كار كرا، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕیاره مێژوویییه گه‌وره‌یه بۆ چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان درا کە له مێژووی كۆن و نوێ‌دا سه‌رۆك بارزانی ئه‌و بڕیاره گرنگه‌ی دا بۆ تاریخی گه‌لی كوردستان بۆ تاهه‌تایه نووسرایه‌وه.
KDP.info: ده‌وترێت به‌شێك له‌گه‌ڵ دواخستنی بوون له كۆبوونه‌وه‌كه.
محه‌مه‌د حاجی مەحموود: هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانی‌یان كرد، هه‌بوو حه‌زی ده‌كرد زووتر بكرێت، زۆر په‌له‌یان بوو، هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك بووین کە چاره‌نووسسازه ئه‌م ڕیفراندۆمه، هه‌شبوو ده‌یگوت ڕه‌نگه كاردانه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام كاردانه‌وه له‌سه‌ر پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی بابه‌تێكی گه‌وره‌یه و ڕیفراندۆم توانیی ناحه‌زانی كورد ڕاچڵه‌كێنێت و قوه‌تی به هه‌موو كورد دا كه له مێژوودا ماوه و ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو جارێك ده‌یڵێمه‌وه بووه‌ته تاپۆیه‌كی ڕه‌ش له گیرفانی هه‌موو كورددا، ئیتر ڕیفراندۆم ناكرێته‌وه و كاتی خۆیشی كه ڕیفراندۆم نه‌كرابایه هه‌موو كورد داوای ده‌وڵه‌تی ده‌كرد، داوای ئازادیی ده‌كرد، به‌ڵام ڕیفراندۆم و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه و لێژنه‌كه‌ی به‌گشتی و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان.
KDP.info: ده‌مه‌وێت به‌سه‌راحه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان بڵێیت، ئێوه وه‌ك لێژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم چاوه‌ڕوانتان ده‌كرد كه ئه‌وه‌نده پێشوازیی فراوان بكرێت له پرسی ڕیفراندۆم کە ئه‌و ئاهه‌نگه گه‌ورانه كرا و به سه‌دان هه‌زار كه‌س خرۆشابوون؟
محه‌مه‌د حاجی مەحموود: هیچ كه‌سێك نه‌یتوانی له‌به‌رانبه‌ر بڕیاری ڕیفراندۆمدا خۆی ڕابگرێت، ڕه‌نگه زۆر كه‌س هه‌وڵ بدا كه ئاو به ئاشی دوژمن‌دا بكات، به‌تایبه‌ت له‌دژی ڕیفراندۆم، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان له‌و ڕۆژه‌دا هه‌م وه‌ڵامێكی به‌هێزی تابووری پێنجه‌میان دایه‌وه و هه‌م وه‌ڵامی ناحه‌زانی كوردیان دایه‌وه، بۆیه له %92.7ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵێیان كرد بۆ ڕیفراندۆم و خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر سندووقه‌كان وێڕای ئه‌و هه‌موو زه‌خت و فشارەی له‌سه‌ریان بوو، ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دا.
KDP.info: سه‌رۆك بارزانی په‌یامی چی بوو كاتێك بینی كه پێشوازیی خه‌ڵك فراوانه له پرسه‌كه؟
محه‌مه‌د حاجی مەحموود: بەسه‌راحه‌ت فشارمان زۆر له‌سه‌ر بوو، له ده‌ره‌وه و له دراوسێكانه‌وه، به‌ڵام كورد هه‌میشه باجی داوە و ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجار بوو کە باج بده‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، پیشووتر باسی لامه‌ركه‌زی و فیدراڵی كراوه، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره باسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لێكی سته‌مدیده بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌تانی جیهان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ گه‌لان نییه و له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌یه و زیاتر به‌ستراون به به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه‌وه، ڕه‌نگه هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ش هه‌بێت، بۆچی باشووری سوودان جیا ده‌كه‌نه‌وه له سودان كه ده‌وڵه‌تێكی به ڕیفراندۆم بۆ دروست ده‌كه‌ن، بۆچی ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات بۆ میترۆ كه ژماره‌ی دانیشتووانی به‌قه‌ت زاخۆ نابێت، به‌پێی ڕیفراندۆم ده‌وڵه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن، بۆچی گه‌لی كورد ده‌وڵه‌تی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به ڕیفراندۆم نه‌بوو له‌به‌ر ده‌م ئیراده‌ی گه‌لی كوردستاندا خۆیان بۆ ڕانه‌گیرا و له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ده‌نگیان دا و ڕه‌نگه هه‌ندێكیان په‌شیمان بوونه‌وه كه زانییان دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی دیكه‌یه، به‌ڵام له به‌رده‌م ئیراده‌ی گه‌ل خۆیان بۆ ڕانه‌گیرا و، له كۆنگره‌ی میونشن زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانمان بینین، له‌راستیدا زۆریان ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵمان، نه‌یانده‌ویست پشتیوانیی كورد بكه‌ن، بۆیه هیوادارم ئێستا دۆخێكی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، هیوادارم به هیممه‌تی گه‌لی كوردستان و هێزه‌كان به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زال بن و هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی باشتر و ڕیفراندۆم چه‌كێكی ئاماده‌یه به‌ده‌ستمانه‌وه، ئێستاش كۆنفیدراڵی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ عێراق و له چوارچێوه‌ی كۆنفیدراڵیدا ده‌توانێت به سێ ده‌وڵه‌ت له‌ناو عێراقدا چاره‌سه‌ری پرسه‌كان بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت قه‌ت عێراق چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ی ناكات.




