٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یه‌كێتی راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7 ی 6 ی 2022،  شاندی پارتی دیموكراتی  كوردستان و یه‌كێتی نیشیمان كوردستان  پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێكرد.

شاندی پارتی پێكهاتبوو لە رێبوار یەلدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی شاندی پارتی، خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان .

شاندی یەكێتیش پێكهاتبوو لە رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی شاندی یەكێتی، رزگار حاجی حەمە بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی، زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی‌ كوردستان و عەلی شوانی ئەندامی مەكتەبی ھەڵبژاردنی یەكێتی.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا، راگه‌یانراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌، ده‌قی راگه‌یاندراو:

رۆژی 7 ى 6 ى 2022، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی  پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان  له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور و  هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی به‌ڕێوه‌چوو.

1- هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌ ئاماده‌كاری یاسایی بكرێت.

2- پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی پێویستییان به‌ گفتوگۆی زیاتر و سازانی سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر. 

3- بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار