٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئایدن مەعرووف وردەکاری کۆبوونەوەكه‌یان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باسی وردەکاری کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ پێکھاتەکان دەکات و دەڵێت، ئێمە چەند داواکاریەکمان ھەبوو لەبارەی کورسی کۆتای پێکھاتەکان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش پشتگیری خۆی بۆ داواکاری و مافی پێکھاتەکان دووپاتکردەوە.

ئایدن مەعرووف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کۆبوونەوەی پێکھاتەکان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زۆر باش و ئیجابی بوو، ئامادەکاریەک بوو بۆ ئەوەی ئەو تێبینی و پێشنیارانەی تایبەت بە پێکھاتەکان کاری لەسەر بکرێت بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، کە بڕیارە ئەنجامبدرێت و زۆریش گرنگ و پێویستە".

ئایدن مەعرووف گوتیشی: "ئێمە چەند داواکاریەکمان ھەبوو، یەکەم ھەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت بۆ کۆتاکان و دووەم لەگەڵ ئەوەداین ھەڵبژاردن لەکاتی خۆی بە رێککەوتنی لایەنەکان بکرێت و رەچاوی پێکھاتەکان بکرێت و کورسیەکانی کۆتاش لە ١١ کورسی بۆ ١٥ کورسی زیاد بکرێت، بۆ ئەوەی پێکھاتەکان بەشێوەیەکی فراوانتر بەشداربن کە لەئێستادا لە ھەرێمی کوردستان جێگای دەست خۆشیە پێکەوەژیانی زۆر باش ھەیە و جێگای شانازیە بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێم و پێکھاتەکانیش، ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و پێویستە زیاتر پەرەی پێبدرێت".

مەعرووف ڕوونیشیکردەوە: "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەھەموو کاتێک زیاتر پشتگیری لە داواکاری و مافی پێکھاتەکان کرد، کە کەسایەتی و کاریزمایەکی سیاسییە و لە ڕووی دیبلۆماسی و سیاسی پشتگیری لە پێکھاتەکان کرد و تەکیدیشی کردەوە کە ئەوان لەگەڵ مافی پێکھاتەکانن لە کوردستان و پشتیوانی خۆشی دووپاتکردەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار