ئهمڕۆ مەسروور بارزانی وتارێک پێشکەش دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 10:30، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی هەرسێ پڕۆژەی کارگەى دهستاری ئارد، خانووى شوشەیى بۆ چاندنى میوە و سە وزە، بەخێوکردنى مانگا و پیشەسازی خۆراك لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
هاوكات ههر ئهمڕۆ زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، ئاهەنگی دەرچوون بۆ قوتابیانی خولێکی دیکەی رێکدەخات، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستانە لە دهۆک، بەشداری لە ئاهەنگەکە دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.
ڕامان وریا




