٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د.عەزیز گەردی

سەرچاوە: KDP.info

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی-م بیست. مامۆستا عەزیز گەردی ، ڕۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی کوردستان بوو ، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی بەخشی.

پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
06 حوزەیران 2022

هەواڵی پەیوەندیدار