٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر کۆمەڵێک کێشە لە پەرلەمان چەند وەزیرێک میوانداری دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیارە بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە و گرفت چەند وەزیرێک بانگهێشتی پەرلەمان بکەن، بۆ ئەوەی پێکەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانە بدەن.

جیھاد بێسفکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لەبارەی کۆمەڵێک گرفتەوە وەکوو نرخی سووتەمەنی و جیاوازیی نرخی سووتەمەنی لە پارێزگاکان و کوالێتیی سووتەمەنی و دۆخی کارەبا و نرخی کارەبای مۆلیدەی ئەھلی و گرانبوونی نرخی بازاڕ و چەند پرسێکی دیکە ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەین و دواتریش لە پەرلەمان میوانداری لە وەزیری سامانە سروشتییەکان و کارەبا و بازرگانی دەکەین، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین ئەو کێشە و گرفتانەی ھەیە چارەسەریان بکەین.''

بێسفکی گوتیشی: ''ھەوڵ دەدەین ھەفتەی داھاتوو، ڕۆژی یەکشەممە، وەزیری بازرگانی بانگهێشت بکەین و دواتر کە ڕاپۆرتی خۆمان ئامادە کرد ئەوکات وەزیری سامانە سروشتییەکان و کارەبا کە  یەک وەزیر بەڕێوەی دەبات بانگهێشت دەکەین، چونکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە ھاوکار بین بۆ ئەوەی ھەر گرفتێک ھەبێت چارەسەر بکرێت.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار