پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
_(1)__2022_06_06_h15m29s16__ER.jpg)
هه‌واڵى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو مامۆستا عه‌زیز گه‌ردى، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ئه‌كادیمیستى دیارى كورد خه‌مبارى كردین. پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى ده‌كه‌م، له دڵه‌وه هاوبه‌شى خه‌میانم. له خواى گه‌وره داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مامۆستا عه‌زیز گه‌ردى به درێژاییى ته‌مه‌ن به خامه به‌پێزه‌كه‌ى به‌تایبه‌تى به وه‌رگێڕانى شاكاره ئه‌ده‌بییه‌كانى جیهان بۆ سه‌ر زمانى كوردى، خزمه‌تێكى زۆرى به ئه‌ده‌ب و زمان و ڕۆشنبیریی كوردى كرد و چه‌ندین نه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرانى كوردستان، به كار و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و، به ئه‌ده‌بى جیهانى ئاشنا بوون.
به‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه زۆره‌ى كێشاویه‌تى، مامۆستا عه‌زیز گه‌ردى مایه‌ى ڕێز و پێزانینێكى زۆره و جێپه‌نجه‌ى بۆ هه‌میشه به بوارى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبیریى كوردییه‌وه ده‌مێنێته‌وه. گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/6/6




