٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی شێخان: ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە بۆ شێخان جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- لە ئێستادا ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای شێخان جێبەجێ دەکرێن و قایمقامی قەزاکەش دەڵێ، حکوومەتی ھەرێم رەزامەندی نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار.

سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە ئێستادا ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای شێخان لەژێر جێبەجێکردنن و بە گوژمەی ٤ ملیار دینارن کە چەندین پڕۆژە لە سەنتەری قەزا و ناحیەی زێلکان بەڕێوەدەچن، کە ٧٠%ی پڕۆژەکان تەواوبوونە و چاوەڕێ دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێن و بکەونە خزمەت ھاووڵاتیانی سنوری شێخان".

قایمقامی شێخان گوتیشی: "پڕۆژەکانی سنووری شێخان زۆربەی کەرتەکان لەخۆ دەگرێت، بە تایبەتی ڕێگاوبان و قیرتاوکردن و دروستکردنی پرد لە سنوورەکە".

سەردار شێخ یەحیا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "بەر لە شەش مانگ لە ڕێگەی ئیدارەی پارێزگای دھۆک پلانێکمان پێشکەش بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە و رەزامەندی لەسەردراوە و بڕیارە بە گوژمەی سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینار چەندین پڕۆژە لە ناحیەکانی باعەدرێ و ئەترۆش و کەلەکچی و قەسرۆک جێبەجێ بکرێن، ئەو پڕۆژانەش جۆراوجۆرن و بوارەکانی پەروەردە و کارەبا و شارەوانی لەخۆ دەگرێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار