٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. نەھلە قادر: کێشەی دانپێدانانی زانکۆکان چارەسەر دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ چەندین ساڵە کێشەی دانپێدانانی ژمارەیەک زانکۆیان ھەیە و جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵاش لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێ، لە ھەوڵدایین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دانپێدانانی زانکۆکان لەنێوان ھەردوو حکوومەت.

د. نەھلە قادر، جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "چەندین ساڵە کێشە ھەیە کە ھەرێمی کوردستان دانپێدانان بە ھەندێک زانکۆی سنووری خوێندنی باڵای عێراق ناکات و بەپێچەوانەوە حکوومەتی فیدڕاڵیش دانپێدانان بە ژمارەیەک زانکۆی سنووری ھەرێمی کوردستان ناکات، لەبەر ئەوە پێویستە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و کار بۆ نەھێشتنی ئەو جیاوازیە بکرێت".

جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا گوتیشی: "ئێمە لە لیژنەی خوێندنی باڵای ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لە ھەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دانپێدانانی زانکۆکان لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ، ھەموو ھەولێکی ئێمەش بۆ ئەوەیە کێشەکە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت".

د، نەھلە قادر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "خوێندنی باڵای عێراق تەنیا کێشەی لەگەڵ ھەندێک زانکۆی ھەرێمی کوردستان نیە، بەڵکو دان بە ھەندێ کۆلیژی شارەکانی عێراقیش دانانێت و کێشەیان ھەیە، ئەوەش وایکردووە ئاستەنگ بۆ بڕوانامەی دەرچووی ئەو کۆلیژ و زانکۆیانە دروست ببێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار