٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.عەبدولڕەحمان سدیق: بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ژینگە دوو جۆرە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گۆڕانکاریە ژینگەییەکان لە جیھان و عێراق و کوردستان بەردەوام ڕوودەدەن واتا ھۆکارگەلێک ھەن و سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەش دەڵێت، سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێ، سەدا ٨٠ی ئەم گۆڕانکارییانە وڵاتانی پێشکەوتوون، ھەر بۆیە ئێمەش لە ھەرێمی کوردستان وەزارەتەکانی پەیوەندیدارمان ئاگادارکردۆتەوە ھاوکارمان بن لە بەرەنگاربوونەوەی پیسبوونی زیاتری ژینگە، بۆ نموونە وەزارەتی کارەبا سەدا ٢٥ـی کارەبای ئێستا خەریکە کارەبا لە وزەیەکی خاوێن بەرھەمدەھێنێت.

پەیوەست بە گۆرانکارییەکانی کەش و ھەوا و تێکچوونی ژینگە و ئەم وشکەساڵیەی تێیداین، چۆن دەتوانین بەرەنگاری ئەم دۆخە ببینەوە لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی و عێڕاق بە گشتی.

لەمبارەیەوە، د.عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "وادیارە لە بابەتی گۆڕانکاری لە کەش و ھەوادا زادەی تەنیا ئەمڕۆ نیە چونکە ئێمە لەم بوارەدا دەزانین سی بۆ چل ساڵ لەمەوبەر بەم شێوازە بووە، ئەمڕۆ کەوا قسەی تیادەکەین، ڕۆژی جیھانی ژینگەیە، ھێشتا ھەمان ئەم وڵاتانەی لەساڵی ١٩٧٢، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ، لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید کۆبوونەوە بۆ ئەوەی پڕۆگرامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە دابمەزرێنن و ئەمڕۆ بکەن بە ڕۆژی جیھانی ژینگە، ئێستا لە دوای تێپەڕبوونی پەنجا ساڵ ھەمان ئەم کۆبوونەوەیە بەردەوامە لەسەر ئەوەی گۆڕانکاری کەشوھەوا لەماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا ھاتۆتە ئاراوە".

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، دەشڵێت: "ئەم گۆڕانکارییە ھۆکارەکەی “ئەنتۆنیۆ گوتێرێس”سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وڵاتانی جی بیست، “g twenty countries” واتا وڵاتانی بەرھەمھێنانی پیشەسازی و پێشکەوتوو لەبواری پیشەسازی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کە لە سەدا ھەشتای ئەم گۆڕانکارییانە خەتای وڵاتانی پێشکەوتووە، چونکە لە ڕێگای کارگەکانیان لە ڕێگای ھۆکارەکانی گواستنەوەیان گازێکی زۆری دووانە ئۆکسیدی کاربۆن co٢ دەچێتە ھەوا لە بەرگەھەوا دەگات و لەگەڵ دوانە ئۆکسیدی کاربۆن، ئەم خانووە شوشەیەی کە ڕێگە ئەدا گەرمی بێتە سەر زەوی بەڵام گەرمی ناگەڕێتەوە، لە کۆتایی مانگی ئایار، ٣١ی٥ی٢٠٢٢ دەرکەوت لەم بەروارەی ئێستادا ئاسمان نزیکەی ٣٦.٣ ملیار تەن دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە ھەوادا ھەیە".

د.عەبدولڕەحمان سدیق، بۆ ھەرێمی کوردستان و عێڕاق دەڵێت: "وەک ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێڕاقدا بەیەکەوە ٥ ساڵی ڕێکە پێشبینی ئەوەمانکردووە ئەم حاڵەتانە ڕووبدات، بۆیە بەرنامەیەکمان داناوە و، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، عێراق ببە بە ئەندام لە ڕێککەوتنامەی پاریس، لە مانگی ٩ی ساڵی ٢٠٢١ عێڕاق بوو بە ئەندام لە ڕێککەوتننامەی پاریس بۆ گۆڕانکاری کەش و ھەوا، ڕێککەوتنامەکە داوایکرد لە عێراق و ھەرێمی کوردستان مادام بوون بە ئەندام، ئێوە ئەبێ بەڵگەنامەیەک پێشکەش بکەن لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو چی بکەین لە عێڕاق و ھەرێمی کوردستان، ئێمەش لە ماوەی ئەم پێنج ساڵە ئەو بەڵگەنامەیەمان ئامادەکرد لە ١٥ـی١٠ـی٢٠٢١ پێشکەشی سکرتاریەتی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بۆ گۆڕانکاری کەش و ھەوا لە ١ـی١١ـی ٢٠٢١ پەسەندکرا، لە ١ـی١٢ـی ٢٠٢١ چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێستا لەگەڵ وەزارەتەکانی پەیوەندیدار و ھەر وەزارەتێک چ ئەرکێکی ھەیە چونکە ئەوەی پێش شەش مانگ پڕۆگرامێکمان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندی کردووە پێی دەگوترێ NDT کورتکراوە بە کوردییەکەی “بەڵگەنامەی پشکداریە نیشتیمانیەکان” ھەمو وەزارەتەکان بەم کارە ھەڵدەستن لە دوو بواردا، یەکەم کەمکردنەوە، چۆن ئەتوانن ئەم گازانە کەم بکەنەوە کە دەبێتە ھۆی گەرمکردنی گۆی زەوی، دووەم ئەگەر نەمانتوانی چۆن خۆمان بگونجێنین، بۆ نموونە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا پیێمانگوتوون ئێوە کە کارەبا بەرھەمدەھێنن کارێکی باشە، بەڵام کاتێ کە کارەبا بەرھەمدەھێنن وێستگەکانی کارەبا، گازوایل و نەوتی ڕەش کاردەکەن ژینگە پیس دەکەن بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان توانی لەپاڵ ئەمەش وەزارەتی کارەبا پشت بە وزەی ئاو و گەرمی ببەستێت، پشت بە وزەی تیشکی ڕۆژ ببەستێت، ھەروەھا لەسەدا ٢٥ی کارەبای ھەرێمی کردووە بە کارەبای بەرھەمھاتوو لە سەرچاوەی وزەی خاوێن تا ئەم شەش مانگەی دادێ وەزارەتی کارەبای ھەرێم کارەبای بەرھەمھێنراو لە سەرچاوەی وزەی خاوێن دەگاتە سەدا ٣٩ بەم شێوازە وەزارەت بە وەزارەت ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن و بۆمان دەنێرنەوە، ئێستا نوسراوێکمان کردووە وەک دەستەی ژینگە  بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، پێیانمان گوتووە داوا بکە لە وەزارەتەکان بزانین لە ماوەی شەش مانگی رابردوو ھەموو وەزارەتەکان چیانکردووە بۆمان بنێرنەوە تاوەکو ئێمە بە دەزگاکانی راگەیاندنی رابگەیەنین بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانمان بە ڕێککەوتنامەی پاریس بۆ گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا بخەینەڕوو".

 

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار