٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌‌ باڵیۆزى ڕۆمانیا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/6/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ڕادو دۆبرێ باڵیۆزى تازه‌ى ڕۆمانیا له‌ عیراق كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرى و هاریكارییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاریكارییه‌كانى ڕۆمانیا له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، دووپات كرده‌وه‌‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز باڵیۆزى تازه‌ى ڕۆمانیا له‌ عیراق، خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریی هاوبه‌ش نیشان دا به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، وزه‌، كشتوكاڵ، بانكدارى، كولتوورى و خوێندنى زانكۆییدا.

هه‌ردوولا وه‌به‌رهێنان و ده‌رفه‌تى كاریان بۆ كۆمپانیا ڕۆمانییه‌كان له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و به‌ڕێز باڵیۆزى ڕۆمانیا باسى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى‌ باڵاى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانیى نێوان ڕۆمانیا و عیراق كرد. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌ پێویستى زانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌و لیژنه‌یه‌دا به‌شدار بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌رت و بوارانه‌ى كه‌ هه‌ن، سوودمه‌ند بێت.

دۆخى سیاسیى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى ئاواره‌ و په‌نابه‌ر‌ان له‌ ڕۆمانیا و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانى، چه‌ند ته‌ورێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێز به‌رپرسى نووسینگه‌ى هه‌ولێرى باڵێۆزخانه‌ى ڕۆمانیا، ئاماده‌ى بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار