شاندێکی حکومەتی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستانە

ھەولێر-KDP.info- بەرێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی ئامادەکردنی راپۆرتی یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پەرلەمانی کوردستانن.
سامان ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لە جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پەیوەندیدارن بە توندوتیژی سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.
بەرێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، راپۆرتی یەکەمی پێشنیازی یاسا بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ئەمڕۆ حکومەت و پەرلەمان کار بۆ ئامادەکردنی دەکەن و گفتووگۆی لەسەر دەکەن.
بڵند ئیبراھیم




