٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە: پلانی خوێندنی ساڵی نوێ ئامادەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی ساڵی نوێی خوێندنی ئامادەکردووە و وەزیری پەروەردەش دەڵێ، لە داھاتوودا پلانەکە رادەگەیەنین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢- ٢٠٢٣.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "وەزارەتی پەروەردە پلانی ساڵی داھاتووی خوێندنی ئامادەکردووە و بەو پێیەش ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بە گوێرەی ئەو پلانەی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژانی داھاتوو وردەکاری پلانی ساڵی نوێی خوێندن رادەگەیەندرێت".

لەبارەی بەڕێوەچوونی ئەزموونەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە کۆتایی ئەم مانگە، ئالان حەمە سەعید، گوتی: "لیژنەیەکی تایبەت کار بۆ ئامادەکاریەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئەزموونەکانی پۆڵی دوازدەی ئامادەیی دەکات".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار