٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەگڤان سندی: پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی شەڕی تورکیا و پەکەکە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بڕیارە شاندێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنووریەکانی پارێزگای دھۆک بکەن و ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێ، مەبەست لە سەردانەکە بۆ لێکۆڵینەوەیە لە زیانەکانی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە لەسەر ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

سەگڤان سندی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەسەر پێشنیاری ئێمە بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوو شاندێکی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی ناوچە سنووریەکانی پارێزگای دھۆک بکات و تێدا لە نزیکەوە لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە بکات لەسەر ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە یاخود نزیکن لە شەڕی ھەردوولا".

ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەشڵێت: "دوای سەردانەکە و ئاگاداربوون لە زیانەکان ڕاپۆرتێک ئامادە دەکرێت و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت بۆ ئەوەی قەرەبووی زیانلێکەوتوانی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە بکرێت".

سندی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ھەموو ھەوڵێک دەدەین لە نێو بوودجەی گشتی عێراق پارە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە تەرخان بکرێت، پەرلەمانتارانی عێراقیش زیاتر لە ئێمە جدین لەسەر قەرەبووکردنەوەی ھاووڵاتیانی زەرەرمەند و ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە قەرەبووی ھاووڵاتیان بکاتەوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار