٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەت کۆڕبەندی نیشتەجێبوون و خانووبەرە لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سبەی کۆڕبەندی کەرتی نیشتەجێبوون و خانووبەرە لە شاری ھەولێر لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنانیش ئامانجی ئەنجامدانی کۆڕبەندەکە ئاشکرا دەکات.

ھێمن ھەینی،‌ بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان و دامەزرێنەری ئینڤێست ئین کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "نیشتەجێبوون یەکێکە لەو سێکتەرانەی لە ماوەی ١٦ ساڵی رابردوودا بە تایبەتی لە ڕێگەی وەبەرھێنانەوە ھەنگاوێکی باشی ناوە، بە جۆرێک قەبارەی وەبەرھێنان نزیک دەبێتەوە لە ١٨ ملیار دۆلار، ھەر ئەمەش وایکردووە زۆرترین قسەوباس لە سەر سێکتەری نیشتەجێبوون و بازاڕ و خانووبەرە دروست بێت، بۆیە سبەی دووشەممە کاتژمێر ١٠ی بەیانی، ئینڤێست ئین کوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرھێنان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەڵدەستێت بە رێکخستنی کۆڕبەندێک لەژێر دروشمی "رێکخستنەوەی کەرتی نیشتەجێبوون و خانووبەرە ."

ھێمن ھەینی، باسی لە ئامانجی کۆڕبەندەکەش کرد و گوتی: "ئامانجی کۆڕبەندەکە بریتیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و لابردنی بەربەستەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و دانانی سنوور بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و، ھەروەھا دانانی نرخی شوقە و ڕەچاوکردنی دۆخی ھاووڵاتیان و گەڕاندنەوەی متمانە بۆ کڕیار و بازاڕ".

ناوبراو زیاتر باسی لە ئامانجی کۆڕبەندەکە کرد و گوتی: "رێکخستنەوەی کەرتی نیشتەجێبوون و خانووبەرە و دانانی ناوەندێک بۆ نووسینگە و کۆمپانیاکانی خانووبەرە لەگەڵ ئەوەش گرنگیدان بە ڕووبەری سەوزایی پڕۆژەکان لەگەڵ زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان بە بەرزکردنەوەی کوالێتی کە ئامانجی بەستنی ئەم کۆڕبەندەیە"

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار