سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی جێگری وەزیری دەرەوە و هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/6/2022، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له خاتوو مارێنا سێرێنى، جێگری وەزیری دەرەوە و هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا كرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە ماوریتزۆ گرێگانتی، باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆیان دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرد.
جێگری وەزیری دەرەوە و هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا، باسی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان دەربڕی. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی سەردانی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن بۆ ئیتاڵیا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە دەرفەتێکدا کە بۆیان گونجاو بێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌ت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئیتاڵیاى کرد بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، هەروەها خواستی هەرێمی کوردستانى بۆ فراوانکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیتاڵیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.




