٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە فەرمانی سەرۆک بارزانی ھەردوو دەزگای ئەیلوول و گوڵان یەک دەگرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بە فەرمانی سەرۆک بارزانی ھەردوو دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان یەک دەگرن و جێگری بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوولیش دەڵێت، شۆڕشی گوڵان درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوولی مەزنە لەبەر ئەوە لە چوارچێوەی یەک دەزگادا خزمەت بە پێشمەرگە دەکرێت.

عەبدولڕەحمان مەلا ڕەسووڵ، جێگری بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەزگای باڵای ئەیلوول بە فەرمانی سەرۆک بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە بۆ خزمەتی پێشمەرگە قارەمانەکان، شۆڕشی ئەیلوول دوای ڕێککەوتنی خیانەتکارانەی جەزائیر بۆ ماوەیەکی کەم وەستا، بەڵام ھێندەی نەبرد بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی، شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز دەستی پێ کرد و بووە درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوولی مەزن.''

جێگری بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول دەڵێت: "بڕیار بوو دەزگایەک بە ناوی شۆڕشی گوڵانەوە دروست بکرێت، بەڵام چونکە شۆڕشی گوڵان تەواوکەری شۆڕشی ئەیلوولی مەزنە، دەبنە یەک دەزگا بە ناوی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان.''

عەبدولڕەحمان مەلا ڕەسووڵ ڕوونی کردەوە: "ئەوانەی لە ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان وەک پێشمەرگە خزمەتیان ھەیە لە دەزگا فایلی تایبەتیان ھەیە و لە کاتی پێویست ھاوکارییان دەکرێت و لە ھەموو ناوچەکان لقی دەزگا ھەیە بۆ خزمەتی پێشمەرگە قارەمانەکان.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار