٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ دهۆك بەشە خۆراکی ٧٢١ پلە باڵا بڕدراوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی دھۆک رایگەیاند، لە پارێزگای دھۆک ئەو کەسانەی مووچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار دینار زیاترە بەشە خۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت و تا ئێستا بەشە خۆراکی ٧٢١ خێزان بڕدراوە و ئێستا کار دەکرێت پسوولەی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی ئەگەر ئەو کارە تەواوبێت ئەوکات بەشە خۆراکی بازرگان و سەرمایەدارانیش دەبڕدرێت.

حوسێن سەبری، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەو کەسانەی مووچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار زیاتر بێت بەشە خۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت و تا ئێستا بەشە خۆراکی ٧٢١ خێزان بڕدراوە، کە ئەوانەش وەزیر و پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی و راوێژکار و قایمقامن، چونکە ئەوانە پلە باڵان و مووچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار دینار زیاترە و ئێمە بەپێی ڕێنمایەکان کاری خۆمان دەکەین".

حوسێن سەبری گوتیشی: "ئێستا کار دەکرێت بۆ ئەوەی پسوولەی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی کە ئەوە تەواوبێت کاری لەسەر دەکرێت ئەوکات بەشە خۆراکی چینی دیکەش دەبڕن و خەڵکی دیکەش زیاتر دیار دەبێت کە مووچەیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار دینار زیاترە، لەوانە بازرگان وسەرمایەدارەکان بەشە خۆراکی ئەوانیش دەبڕن، بەڵام کە پسوولەی خۆراک بووە ئەلیکترۆنی ئەوکات شەفافیەت زیاتر دەبێت و ھەموو شتەکانمان بۆ ڕوون دەبێتەوە و ھەماھەنگیمان لەگەڵ ھەموو کۆمپانیا و ژوورە بازرگانیەکان دەبێت و ھەمووی ڕوون دەبێتەوە، بۆیە پسوولەی خۆراک نامێنێت و دەبێتە ئەلیکترۆنی".

سەبری ڕوونیشیکردەوە: "پسوولەی خۆراک ببێتە ئەلیکترۆنی زۆرباش دەبێت، ئەوکات پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموو داموودەزگاکان دەبێت و تەنانەت لەگەڵ کەمپەکانیش، بۆیە بەرچاو ڕوونی زیاترمان دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار