كه‌مال موسلیم: ئه‌مساڵ گرفتی دواكه‌وتنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران نیه

سلێمانی-KDP.info- وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه و به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكیش نه‌یه‌ته پێشه‌وه ئه‌وا هه‌فته‌ی ئاینده پاره‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی وه‌رگیراوه، دابه‌ش ده‌كرێت.
كه‌مال موسلیم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ردانی سایلۆی پیره‌مه‌گرونی كرد و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه و به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تائێستا ئه‌وجۆره گه‌نمه‌ی كه وه‌رده‌گیرێت كوالێتی زۆر باشه، جووتیاران هه‌ر بڕێك گه‌نمیان هه‌بێت لێیان وه‌رده‌گیرێت و بۆ هه‌ر ته‌نێك 850 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ گرفتی دواكه‌وتنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران نیه، له ئێستا بڕه پاره‌یه‌ك هاتوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، كه له هه‌ولێر و دهۆك بڕی 500 ملیۆن دینار و له پارێزگای سلێمانی بڕی یه‌ك ملیار دینار خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه، له هه‌فته‌ی ئاینده بڕێك پاره‌ی دیكه‌ش دێت و ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك رونه‌دات ئه‌وا كۆتایی هه‌فته‌ی ئاینده پاره‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی وه‌رگیراوه دابه‌ش ده‌كرێت.
كه‌مال موسلیم باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی كه ئه‌مساڵ چێنراوه به‌شی پێویستی ناوخۆ ناكات و به‌رپرسانی بازرگانی عێراقیش ده‌ڵێن، بڕی گه‌نمی ناوخۆی ئه‌مساڵ گه‌یشتوه‌ته نیوه‌ی ساڵی رابردوو ئه‌وه‌ش به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه، بۆیه بڕیاریداوه دوای ئه‌وه‌ی زانرا كه چه‌ندێك وه‌رگیراوه، ئه‌و بڕه‌ی كه كه‌مه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت".
ڕامان وریا




