٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/6/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، ‏سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، له‌ یادى چل و حه‌وت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ‏یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستاندا، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزیان و له‌ سه‌ركرایه‌تى و ‏ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى كرد. ‏

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ئاما‌ژه‌دان به‌ ڕۆڵى كاریگه‌رى یه‌كێتیى نیشتمانیى ‏كوردستان و سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ بزاڤى ڕزگاریخوازیى كوردستاندا، هه‌موو ئه‌و ‏تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به‌ بیر هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو ئازادیى كوردستان و ‏له‌ ڕێزه‌كانى یه‌كێتیدا، خه‌باتیان كردووه‌ و قوربانییان داوه. ‏

هه‌ر له‌م یاده‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ پێویستیى كارى هاوبه‌ش و ‏پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوان ته‌واوى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرده‌وه‌ ‏له‌پێناو پاراستنى فیدرالى و قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و مافه‌ ‏ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستاندا. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵى یه‌كێتیى نیشتمانیى ‏كوردستانى به‌ گرنگ و كاریگه‌ر له‌ قه‌ڵه‌م دا.‏

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ‏سوپاس و پێزانینى خۆى و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانى بۆ پیرۆزبایى و ‏په‌یوه‌ندیى به‌ڕێزیان ده‌ربڕى و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌پێناو ‏یه‌كڕیزى و كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، به‌رز نرخاند.‏

 

هەواڵی پەیوەندیدار