مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە یەکێتی دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كرد، به‌بۆنه‌ی 47ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندیه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەبۆنەی (47)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان.
ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەهێزی حکوومەت بن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات.
لەم یادەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




