٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایى له‌ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(٤٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان برووسکەیه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان كرد كه‌ ئه‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٤٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..

بەڕێز/ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..

بە بۆنەی(٤٧)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتووتاندا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن.

لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی ئەم یادە و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و، پاڵپشتیکردنی حکوومەت و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.

 

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ـی٦ـی٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار