٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. نەزاكەت بە دەنگی زۆرینە بووە ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی

سەرچاوە: KDP.info

عومان-KDP.info- لە 31مین کۆنگرەی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی جیهانی، سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان پۆستی پۆستی ئەندامێتی مەكتەبی تەنفزیری جەندەری لەو رێکخراوە بەدەستهێنا.

فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی جیهانی IFJ، ٣١ـەمین كۆنگرەی خۆی بەبەشداری 154 وڵات و ٣٢٠ رۆژنامەنووسی ئەندام، لەمەسقەتی پایتەختی سوڵتانشنی عومان دەستی بەكارەكانی كرد‌ و سەندیكای  رۆژنامەنووسانی كوردستان پۆستی ئەندامێتی مەكتەبی تەنفیزیری جەندەری لە(IFJ) فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی بردەوە كه‌ رێژەی لە%٥٠ ئەندامانی بەشداربووی گۆنگرەکە رۆژنامەنووسانی ئافرەت بوون و، سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانیش بە شاندێكی ٦كەسی و بە بانگهێشتی فەرمی بەشداری کۆنگرەکەبوو.

لەپرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگری سەرۆك و مەكتەبی تەنفیزی لیژنەی جەندەری (ئای ئیف جەی)دا، (د. نەزاكەت حسێن) سەرۆكی لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە دەنگی زۆرینە بووە ئەندامی (مەكتەبی تەنفیزی) ئەنجومەنی ژنانی  فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی IFJ،  وەك بەرپرسی مەلەفی  جێندەری  رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ و وڵاتانی عەرەبی.

شایانی باسه‌ ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری گشتی ئەنجومەنی ژنانی فیدراسیۆن لە ١٢ ئەندام پێك دێت و هەر ناوچەیەكی جیهان 2كورسی بۆ تەرخان كراوە، لەكۆی ركابەری لەنێوان سەندیكاكانی 150وڵاتدا،  دەنگ دان بۆ 12 ئەندامی دەستەی بەڕێوەربردنەكە كرا، سەندیكای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەپێی ئەو پلانەی دایڕشتبوو بۆ ركابەریكردن لەسەر ئەم پۆستە، توانی پلانەكەی جێبەجێ بكات‌ و سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار