نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز ڕێبوار یه‌ڵدا ده‌كات

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕێبوار یه‌ڵدا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خاتوو مارلین یەڵداى خوشكى خوالێخۆشبوویان، سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات، ئارامى و دڵنه‌واییش به خانه‌واده و كه‌سوكارى ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ڕێبوار یه‌ڵدا، بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌یانى بۆ به‌ڕێزیان ده‌ربڕى.




