٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێم: لە ھەر شوێنێک کێشەی کەمئاوی ھەبێت چارەسەری دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێم رایگەیاند، لە ھەر شوێنێک پێویست بێت و کێشەی کەمئاوی ھەبێت بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش پاڵپشتێکی سەرەکییە بۆ ئێمە و دوای ئەوەی سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری کرد بڕی ٣٥٦ ملیار دیناری بۆ ئێمە خەرجکرد، کە بەشێوەی قۆناغ دەبێت بۆ ئەوەی ھەر گرفتێک ھەبێت چارەسەری بکەین.

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، ئاری ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری کرد و لەسەر چەندین بابەت گفتووگۆکرا، وەکو پێشکەشکردنی زیاتری خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان و واتا ھاووڵاتیان ئەولەویەت بن بۆ خزمەتکردنیان و کەمکردنەوەی رۆتین و رێکارەکانی کەمکردنەوەی رۆتین و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەش دەکرێن ئاستیان بەرز بکرێتەوە و زیاتر پڕۆژەی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدرێت کە کاریگەری لەسەر خودی ھاووڵاتیان ھەبێت و پاڵپشتی خۆی بۆ ئێمەش دووپاتکردەوە، بەتایبەت کەرتی ئاو و ئاوەرۆ و کەرتەکانی دیکەش".

ئاری ئەحمەد گوتیشی: "سەرۆکی حکوومەت پاڵپشتیەکی زۆری ئێمە کردووە و ئێمە سوپاسیمان کرد، جگە لەوەی داھاتی ١٧%مان بۆ خەرج دەکرێت و ھەرچی داوامان کردووە پارەمان بۆ خەرج کراوە".

ئەحمەد باسی لەوەشکرد: "دوای ئەو سەردانە سەرۆکی حکوومەت ٣٥٦ ملیار دیناری بەشێوەی قۆناغ رەزامەندی لەسەردا، ھەروەھا لەبارەی وشکەساڵی و کێشەی کەمئاوی، ئێمە پێشتر راپۆرتێکمان لەبارەی وشکەساڵی پێشکەش کردبوو بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا وتیشی، لە ھەولێر دەست بەلێدانی ١٣٨ بیرکراوە، کە ١٠ بیری لێدراوە و ئێستا کار بۆ لێدانی نۆ بیری دیکە دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار