پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌رانى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرین خوالێخۆشبوو ڕەفیق عارف ئەمین، ناسراو به (گوڵەباغ) ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو گوڵه‌باغ، ته‌مه‌نێكى دوورودرێژى به پێشمه‌رگایه‌تى و خزمه‌تكردنى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد و له ڕێگه‌ى خه‌بات و تێكۆشاندا، شه‌ونخوونى و سه‌ختى و زه‌حمه‌تیى زۆرى كێشاوه و هه‌میشه جه‌نگاوه‌ر و ڕۆڵه‌یه‌كى دڵسۆز و وه‌فادارى كوردستان بوو.
یادى به خێر و گیانى شاد بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان




