٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان و فەرنسا لە ئاستێکی باشدایە

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا -KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا گوتی، وڵاتی فەرەنسا دۆستی کوردە و پەیوەندیی ھەرێم و فەرەنساش لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ئامادەیە ھاوکار بێت بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن و حکوومەتی نوێ پێک بێت، بەڵام دەستوەردانیش لە کاروباری ناوخۆی ھەرێم و عێراق ناکات.

دکتۆر عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''وڵاتی فەرەنسا ھەمیشە ویستوویەتی پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق باش بێت و ھیچ کات ڕێگر نەبووە لەو کارە و زۆریشی پێ خۆشە بگەنە ڕێککەوتن و بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکارە بۆ باشترکردنی پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان.''

دکتۆر عەلی دۆڵەمەڕی گوتیشی: ''فەرەنسا زۆر نایەوێت دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بکات، بەڵام پێی خۆشە حکوومەتی نوێی پێک بێت و ھەوڵی داوە ئەو کارانە بکرێت، چونکە ئەوە لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەکدایە، بۆیە ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکە.''

دۆڵەمەڕی ڕوونیشی کردەوە: ''پەیوەندیی نێوان ھەرێم و فەرەنسا زۆر باشە و لە ئاستێکی زۆر باشدان و ئێستا ھەڵبژاردن کراوە و سەرۆکی نوێی فەرەنساش دۆستی کوردە و پارەکەش سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار