٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی پەدەکەسە: کورد ناچارە لە کۆبوونەوەکانی دەستووردا بەشداری بکات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژاوای کوردستان -KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پەدەکەسە دەڵێت، کۆبوونەوەکانی گەڕی هەشتەمی نووسینەوەی دەستووری سووریا دەستی پی کردووە، بەڵام جارێکی تر ڕژێم خۆی لە ئەنجامەکان دەدزێتەوە.

موسلم محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پەدەکەسە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لەم کۆبوونەوەیەشدا وەک کۆبوونەوەکانی پێشوو، ڕژێم کات دەکوژیت بۆ ئەوەی بڕیاری ٢٢٥٤ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر نەگرێت.''

گوتیشی: ''کورد ناچارە ئۆپۆزسیۆندا پشکداریی کۆبوونەوەکانی دەستوور بکات، چونکە کۆبوونەوەکان لەژێر چەتری نێودەوڵەتیدان و کورد نایەوێت لە گەمە سیاسییە ئیقلیمییەکاندا بێبەش بێت.''

ئاماژەیشی دا: ''تاکە چارەسەری سیاسی بۆ سووریا جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ـە، ئەویش بەپێی زنجیرەی خۆی، حکوومەتی ئینتقالی و دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا و پاشان هەڵبژاردن.''

 

کاروان باعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار