٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ھێمن ھەورامی پێشوازیی لە خاتوو دێو تیەنتەواچ کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو دێو تیەنتەواچ، سەرۆکی بەشی کاروباری سیاسی و ئابووری لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/٣٠، دکتۆر ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو دێو تیەنتەواچ، سەرۆکی بەشی کاروباری سیاسی و ئابووری لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا باس لە ڕەوشی سیاسی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان و کاروبارەکانی پەرلەمان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھەرێمی کوردستان کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی و ھەرێم و عێراق و ناوچەکە، ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار