عه‌لی حوسێن: پارتی بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كان كۆبكاته‌وه سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی كرد

ھەولێر-KDP.info- عـەلی حوسـێن بەرپـرسی پەیوەندییـەکانی کوردسـتانی و عـێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرسی هه‌رێمی كوردستان و ئالنگارییه‌كان گوتی، پارتی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كرد له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خاڵه هاوبه‌شه‌كان كۆبكاته‌وه و ڕایه‌كی هاوبه‌ش دروست بكات.
له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (رۆژەڤی کـوردسـتان) عه‌لی حوسێن گوتی: پرۆسه‌ی سیاسی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره چه‌قبه‌ستووییه‌كی پێوه دیاره و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پارتی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كرد له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خاڵه هاوبه‌شه‌كان كۆبكاته‌وه و ڕایه‌كی هاوبه‌ش دروست بكات.
ڕاشیگه‌یاند: پارتی و یه‌كێتی خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌بووه و له هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی لێكترازانێك ڕووی دا.
بەرپـرسی پەیوەندییـەکانی کوردسـتانی و عـێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی 8ی مانگی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، سه‌رۆك بارزانی بڕیاری دا ده‌رگایه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین ئه‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستووییه بشكێنین، دوای ئه‌وه‌ش نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ناوچه‌كه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه كۆبووه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی كێشه‌كان له ناو هه‌رێمی كوردستان و ئاینده‌ی عێراق.
گوتیشی: ئێستا گرفته‌كان له عێراق زیاتر په‌یوه‌سته به ماڵی شیعه بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌ك گرفتی سه‌رۆككۆمار.
هه‌روه‌ها گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته پێكه‌وه بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌ندێ بابه‌ت بكه‌ینه ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمان، هه‌روه‌ها پرسی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانیش باسی لێوه كرا كه نابێت ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه.
عه‌لی حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مجاره‌ی پارتی و یه‌كێتیدا تێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق، عه‌لی حوسێن جه‌ختی كرده‌وه كه كورد ده‌بێت ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان له عێراقدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه تا ئێستا هیچ پێشهاته‌كی ئه‌رێنی نییه، به‌ڵام پێویسته كورد به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت.
ڕامان وریا




