پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مام گوڵەباخ

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ڕەفیق عارف ناسراو بە (مام پورزا گوڵەباخ) بڵاو كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تیی دیاری ده‌ڤه‌ری كۆیه و كوردستان و هه‌ڵگری مێدالی بارزانی نه‌مر، خوالێخۆشبوو مام پورزا گوڵەباخ كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاند كه هاوبه‌شی خه‌میانم، هیواشی خواست خوای مه‌زن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌مووان ببه‌خشێت.




