٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ ئەو ھێزانەی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە ھەر دەرماڵەیەک ھەبێت بۆیان خەرج دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان گوتی، تا ئێستا ٢٠ لیوای ھێزی پێشمەرگە یەک خراون و ئێستا کار بۆ یەکخستنی دوو لیوای دیکەش دەکرێت و ئەوانەی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە ھەر دەرماڵەیەک ھەبێت، بۆیان خەرج دەکرێت.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا قارەمان کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەو ھێزانەی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە ھەر جۆرە دەرماڵەیەک لە وەزارەت ھەبێت بۆ ئەوانیش خەرج دەکرێت و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگەش بەردەوامە و ئێستا خەریکی ئەوەین دوو لیوای دیکەش یەک بخرێن و بکەونە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.''

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان گوتیشی: ''یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە و تاوەکوو ئێستا ٢٠ لیوا یەک خراون و کەوتوونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ئێستا خەریکین دوو لیوای دیکەش یەک بخرێن و ئەوانیش بکەونە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەکەش بەردەوامە.''

لیوا قارەمان کەمال گوتیشی: ''ھەر ھێزێک بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ھەر دەرماڵەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ھەبێت بۆ ئەو پێشمەرگانەش خەرج دەکرێت، ھاوشێوەی پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام دەستکاریی مووچەکانیان ناکرێت.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار