٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکرێتەوە، ئەولەویەتیش بۆ ئەو پڕۆژەیاسایانە دەبێت کە خوێندنەوەیان بۆ کراوە.

پێشەوا ھەورامی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان بڕیار درا کە سەرەتای مانگی داھاتوو دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ بکەنەوە و ئەوەی گرنگە بەربەستەکە بشکێت و بڕیارە دووی مانگی داھاتوو دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام بێت.''

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: ''ئەولەویەت لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستاندا بۆ ئەو پڕۆژەیاسایانە دەبێت کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیان بۆ کراوە، هەرچەند ھەموو پڕۆژەیاساکان گرنگن، بەڵام ئەولەویەت بۆ ئەو پڕۆژەیاسایانە دەبێت.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار