٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت دەستبەکاربوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، ڕاسپێردرا بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم رایی بکات.

لە مەراسیمێکدا کە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیایدا ئامادەبوو، کەمال محەمەد، بەشێوەیەکی فەرمی بە وەکالەت لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەستبەکاربوو و ئەرکی راییکردنی کاروبارەکانی وەزارەتی لە ئەستۆ گرت.

هەر لە مەراسیمەکەدا د ئومێد سەباح، پاڵپشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکاکەت دەربڕی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە هەردوو ئەرکەکەیدا.

29 ئایار 2022

 

هەواڵی پەیوەندیدار