برووسکەی سەرەخۆشی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ھەڤاڵ رێبوار یەڵدا
_(19)__2022_05_28_h14m50s15__ER.jpg)
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
ھەڤاڵی بەڕێز رێبوار یەڵدا
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خاتوو(مارلین یەڵدا)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌وادە تێکۆشەرەکەتان و ته‌واوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواکارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوشکی كۆچكردوویشتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٨ـی ٥ـی ٢٠٢٢




