پیرۆزبایى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بۆنه‌ی به‌ستنی دووه‌مین كۆنگره‌ی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی

به‌ڕێز / حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی
به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنی دووه‌مین كۆنگرەی به‌ره‌ی توركمانی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان به سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
نەتەوەی توركمان لە عێراق و لە هەرێمی كوردستاندا پێكهاتەیەكی گرنگە بۆیه هیوادارین بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له خزمه‌تی قوڵتر كردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی عیراقی بێت به ته‌واوی نه‌ته‌وه و ئایین ئایینزاكان، هه‌وڵێك بێت له پێناو به‌یه‌كه‌وه كاركردن و هاوخه‌باتی هێز و لایەنه سیاسیه‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ماف و خۆشگوزه‌رانی بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی عێراق.
دووباره پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و هیوادارین به‌ره‌ی توركمانی عیراقی له ئه‌رك و چالاكیه‌كانی پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن...
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٧ـی٥ـی٢٠٢٢




