پارتی بۆ بەهێزبوونی کورد لە مووسڵ کار دەکات
مووسڵ -KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پارتی هەموو کارێک دەکات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە گەرەنتی و گەڕوانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بو ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پارتی ڕیگە نادات مافی کورد بۆ بەشداری لە حکوومەتی خۆجێیی و بەشی مووسڵ لە دامەزراندن بفەوتێت و نەمانهێشتووە لە مووسڵ کورد لە مافەکانی بێبەش بێت.''
گوتیشی: ''تا ئێستا پارتی بە هەزاران کەسی کوردی لە مووسڵ دامەزراندووە و وەک شایستەی ناوچە کوردییەکانی مووسڵ دەبێ کورد لە هەموو جومگەکانی حکوومەتی خۆجێیی مووسڵدا هەبێت.''
دووبەردانی جەختی لەوەش کردەوە: ''خەڵکی مووسڵ متمانەی بە پارتی داوە و دەزانێت پارتی کار بۆ ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیی خەڵک دەکات، لەبەر ئەوەش خەڵک هیوای بە پارتی هەیە کە هەر کارێک لەدەست پارتی هاتووە بۆ خەڵکی کردووە.''
کاروان باعەدری
KDP News




