٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

‬دەستپێشخەریی سەرۆکی ھەرێم کەشێکی سایکۆلۆژیی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی لایەنەکان ڕەخساند

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان گوتی، ئەو دەستپێشخەرییەی کراوە بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد زۆر گرنگە و خەڵکیش زۆریان پێ خۆشە و بەئیجابی وەسفی دەکەن، چونکە ئەو ھەنگاوانە بوونەتە ھۆی ئەوەی کەشێکی سایکۆلۆژی بڕەخسێت بۆ ئەوەی لایەنەکان کۆ ببنەوە و جارێکی دیکە گفتوگۆکان دەست پێ بکەنەوە.

ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەو دەستپێشخەرییەی سەرۆکی ھەرێم و پارتییش بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و کۆکردنەوەی لایەنەکان بووەتە ھۆی ھێورکردنەوەیەکی باش و خەڵکیش دڵیان پێی خۆشە. جگە لەوەش، لەڕووی تەحەدیاتی سیاسییەوە زۆر پێویستە کورد لێک نزیک بێتەوە و چارەسەری گرفتی ناوخۆ بکات بۆ ئەوەی ئەو پەرتەوازەییە نەمێنێت، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی، ئێمە سەردانی ناوچە و کۆبوونەوەمان لەگەڵ کادیران ھەبوو، خەڵک ئەو ھەنگاوانە بە ئیجابی دەبینن.''

ئەکرەم ساڵح گوتیشی: ''ئەو ھەنگاوانە زۆر گرنگن بۆ بارودۆخی ئێستا و ئەگەر ھەندێک دۆخی خۆمان چاک نەکەین دەستوەردانەکان زۆر خراپتر و کاریگەرتریش دەبن، چونکە بەردەوام لەڕووی مێژووییشەوە ھەروا بووە، ھەرکاتێک کورد پەرتەوازە و دۆخی خراپ بووە، ئەوانەی ویستوویانە دەستوەردان بکەن باشتر ئەو کارەیان کردووە، بۆیە لە ھەموو حاڵەتەکاندا ئەو کارانە بەسوودن.''

ساڵح ڕوونیشی کردەوە: ''سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەردەوام ھەوڵی خۆی داوە و لە چەند ساڵی ڕابردوودا نەگەیشتوونەتە ئەو حاڵەتە لەڕووی هەوڵی سیاسی و چەقبەستوویی سیاسییەوە ئەو دەستپێشخەرییەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھاتنی بۆ سلێمانی و لای لایەنەکان کاریگەریی زۆر باش ھەبوو کە کەشێکی سایکۆلۆژی بڕەخسێت بۆ ئەوەی لایەنەکان پێکەوە کۆ ببنەوە و جارێکی دیکە کۆبوونەوەکان دەست پێ بکەنەوە.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار