٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ رێوڕەسمی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازی لە زاخۆ بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- ئه‌مڕۆ لە زاخۆ رێوڕەسمی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازی بەڕێوەدەچێت و 499 پێشمەرگە دەبنە ئەفسەر. سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بەشداریی رێوڕەسمەکە دەکات. 

ئەوەش 27ەم خولی دەرچوونە و ئامادەکاریش بۆ رێوڕەسمەکە کراوە و کەسوکاری دەرچووەکان ئامادە دەبن و یەکەمەکان خەڵات دەکرێن کە پلەی بەرزیان بەدەستهێناوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە بەشداریی رێوڕەسمەکە دەکه‌ن، پێشتریش رۆژی یەکشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ـی ئەفسەران و خولی 16ـی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ـی قەڵاچوالان کرد.   

دەرچووانی خولی 27 ی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ دوو ساڵ و چوار مانگ مەشق و راهێنانی سەربازییان کردووە و لەو ماوەدا فێری نوێترین زانستی سەربازی بوون و چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی دووژمن و سەرپەرشتیکردنی شەڕ ئەو وانانەن بوون کە راهێنانیان لەسەر کردووە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار