٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاشتی کۆچەر: پەکەکە دەیەوێت بە زەبری ترس و هێز گەنجانی ئێزدی بۆ کاری ئیڕهابی بەکار بێنێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال دەڵێت، سەرانی پەکەکە بە زەبری ترس و هێز گەنجانی ئێزدی هەڵدەخەڵەتێنن و دەیانەوێت بۆ کاری ئیڕهابی بەکاریان بهێنن.

ئاشتی کۆچەر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێزدی خەڵکێکی بەوەفا و کوردی ڕەسەنن و دەزانن تەنیا پارتی و بارزانی خزمەتی ئێزدی و ئێزدیخان دەکات.''

ئاماژەیشی دا: ''چەند ڕۆژێکە لە کەمپەکاندا دەگەڕێین بۆ سێ ئامانج، لەوانە سپاسی هەڵوێستی شنگالییەکان بکەین کە توانییان بۆ هەرسێ کورسیی شنگال پارتی بکەنە یەکەمی هەڵبژاردن و خەونی ئەو هێزانە لەنێو ببەن کە دەیانویست شنگال بە دەردی ناوچەکانی دیکە ببەن و، لە نزیکەوە گوێ لە داواکارییەکانیان بگرین و پێیان بڵێین ئاگاداری منداڵەکانیان بن بۆ ئەوەی پەکەکە بۆ کارە خراپەکانی بەکاریان نەهێنێت.''

کۆچەر جەختی لەوەش کردووە: ''هەمیشە ئێزدییەکان نەیانهێشتووە زوڵم و ستەمیان قبووڵ بێت و ئێستاش دەزانن ئەو هیزانەی لە شنگالن بۆ ئەجێندای ئیقلیمی کار دەکەن.''

سەبارەت بە گەڕانەوەی پارتییش بۆ شنگال گوتی: ''ئێمە بە ئاشتی و بەبێ شەڕ دەگەڕێینەوە شارەکەی خۆمان، شنگال پارتییە، بەڵام ئەو هێزانە دەیانەوێت شەڕ لە نێوان شنگالییەکاندا ڕووی بدات، ئەمەش لای ئێمە حەرامە و سەرۆک بارزانی براکوژیی حەرام کردووە.''

 

کاروان باعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار