٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پیرمام کەتوونەتە بواری جێبەجێکردن

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام -KDP.info- دوای بڕیاری بەقەزابوونی پیرمام ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزاکە جێبەجێ دەکرێن و قایمقامی پیرمام بەوەکالەت دەڵێت، دوو ناحیە لە سنوری پیرمام دەکرێنەوە.

حامید کاکەیی، قایمقامی پیرمام بەوەکالەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای پیرمام کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن، لەوانەش پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ چوار گەڕەکی ناو سەنتەری قەزا دابین دەکرێن، پڕۆژەکان پێک ھاتوون لە ڕێگەوبان و ئاو و ئاوەڕ و سەوزایی، ھەرچوار گەڕەک پێوستیان بە خزمەت ھەبوو.''

قایمقامی پیرمام بەوەکالەت دەڵێت: "دوای دەرچوونی بڕیاری بە قەزابوونی پیرمام، بڕیارە ژمارەیەک فەرمانگەی قەزاکە ببنە بەڕێوەبەرایەتی لە ئایندەیەکی نزیکدا فەرمانگەی کشتوکاڵی پیرمام و بەشی پۆلیسی پیرمام دەکرێنەوە.''

لەبارەی دیاریکردنی سنووری قەزای پیرمام، حامید کاکەیی ڕوونی کردەوە: "وەک بڕیاری فەرمی نەدراوە، بەڵام کار بۆ ئەوە دەکرێت کۆمەڵگەی بەستۆرە و گوندی کۆڕێ بکرێنە ناحیە، بەوەیش ھەردوو ناحیەکە سەر بە قەزای پیرمام دەبن.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار