٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد شوکری ناوه‌ڕۆكی کۆنفرانسه‌ نێودەوڵەتیه‌كه‌ی بەریتانیا بۆ KDP ده‌خاته‌ ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کردووە لەبارەی دارایی و وەبەرھێنان، ھاوکات دەڵێ، کۆمپانیاکانی بەریتانیا بانگھێشتی ھەرێمی کوردستان کراون بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، کە دەرفەتی کارکردنیان ھەیە لە ھەرێم کاری وەبەرھێنان بکەن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەشداریمان لە کۆنفرانسێک لە لەندەن کردووە بەناوی (IBBC) ئیراک بزنس بریتش کانسل، ئەنجوومەنی عێراقی بەریتانی، کە ئەو ئەنجوومەنە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەریتانیا تێیدا ئەندامن و ئەو کۆنفرانسە بە بەشداری ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و عێراقە بۆ باسکردنی پرسی دارایی و وەبەرھێنانە، ھەروەھا ئەوانەی وتاریان دا لە کۆنفرانسەکە وەزیری پلاندانان بوو، دواتر پانێڵێکی تایبەت ھەبوو لەو پانێڵێەدا خۆم و وەزیری پلاندانان ھەلی وەبەرھێنان ئەوانەی لە ڕێگای وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت رەخساوە باس کران، کە گفتووگۆیەکی زۆری لەسەرکرا".

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: "لەو کۆنفرانسە چەندین دیدار ھەبوو لەگەڵ لایەنی بەریتانیا و عێراق و کۆمپانیا گەورەکان، ھاوکات بانگھێشتمان کردوون بێنە ھەرێمی کوردستان و دۆخی ھەرێم لە ڕووی وەبەرھێنان ببینن و ھەندێک دەزگای دیکەشمان بانگھێشت کردووە بێنە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ھەلی وەبەرھێنان و ئەو مەجالە ببینن و کاری تێدا بکەن، کە وەکو حکوومەت و بانکەکانی بەریتانیا پشتگیری وەبەرھێنان لە ھەرێم بکەن".

ناوبراو وتیشی: "لەو کۆنفرانسە و لە چوارچێوەی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژوورەکانی بازرگانی ھەرێم و بازرگانان بەشداربوون، کە لە ڕێگای (IBBC) بانگھێشت کرابوون، بۆیە ئەنجامی باشی بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار